ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگربەستی جەژن لە غەززە هەیە

شەیری بکە لە:
ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگربەستی جەژن لە غەززە هەیە

منداڵێکی کەرتی غەززە سەیری وێرانبوونی شارەکەی دەکات، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ناوبژیوانانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس داوایان لە سەرکردەکانی حەماس کردووە، ڕازیبن بە مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ هاتنەدی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی 28-3-2025، ئاژانسی هەواڵی 'کان'ـی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ناوبژیوانان داوایان لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس کردووە، ژمارەیەک بارمتەی ئیسرائیلی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی جەژن ئازاد بکەن.

 

قووڵتر: ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە  بەرپرسێکی باڵای عەرەبی بە ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی ڕاگەیاند، قەتەر پێشنیارێکی نوێی ئەمریکای پێشکەش بە حەماس کردووە بۆ ئازادکردنی عیدان ئەلێکساندەر، کە سەربازێکی ئەمریکی- ئیسرائیلییە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە حەماس لە بەرامبەر ئەو سەربازەدا داوای چی لە ئیسرائیل دەکات.

 

باکگراوند: ڕۆژی  20-3-2025، دوای نزیکەی دوو مانگ لە ڕاگرتنی شەڕ جارێکی و کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست، جارێکی دیکە سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی سنووردار لە ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززەی ڕاگەیاند و بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژران و برینداربوون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: