سەرۆکی شارەوانیی ئەنقەرە بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی شارەوانیی ئەنقەرە بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان دەکات

مەنسوور یاڤاش،  سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

مەنسوور یاڤاش،  سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە سەر بە پارتەکەی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان دەکات، لایەنگرانی جەهەپە توڕە بوون وتوویانە چۆن ڕێگە دەدەن کوردەکان ئاهەنگ بگێڕن و ئاگری نەورۆز بکەنەوە، نایەڵن ئێمە خۆپیشاندان بکەین قبوڵی ناکەین.

چیرۆکی سەرەکی: لەکاتێکدا هەموو جۆرە گردبوونەوەو کۆبوونەوەیەکی جەماوەری قەدەغە کراوە، لە ئیستەنبووڵ ڕێگە درا گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز بکرێتەوە، سەدان هەزار هاونیشتمانی کورد بەشداربوون. ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە.

لێدوانی فەرمی: مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە لە وتارێکدا وتی، خۆزگە پۆلیس چۆن پاقلاوەیان بەسەر کوردەکان دا دابەش دەکرد، ئاواش دابەشیان کردایە بەسەر لایەنگرانی جەهەپە.

کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم قسانەی مەنسور یاڤاش، هەموو حزبە کوردییەکانی تورکیاو باکووری کوردستانی توڕەکرد، وتیان بەهیچ شێوەیەک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەنگ نادەین بە تۆ یاڤاش.

زانیاریی زیاتر: یاڤاش بە نیازە جەهەپە کاندیدی بکات بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەهەڵبژاردنەکانی 2028.

لە لایەکی دیکەوە: هەموو سەرکردەکانی دەم پارتی قسەیان لەسەر کردووەو مەنسوور یاڤاشیان بە فاشیست ناوبردووە، سەندیکای پارێزەرانی وانیش سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکردووە لەبەر ئەوەی وتوویەتی: ئەم پەڕۆیە چییە بەرزتان کردووەتەوە، مەبەستی ئاڵای کوردستانە.

فەرهاد ئونجەر، پەرلەمانتاری پێشووی دەم پارتیش بۆی نووسیووە، "حەوت پشتت پەڕۆیە ئەی فاشیست".

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ