عێراق بەشێک لە فەرمانگە و وەزارەتەکان دەگوازێتەوە دەرەوەی بەغدا

شەیری بکە لە:
عێراق بەشێک لە فەرمانگە و وەزارەتەکان دەگوازێتەوە دەرەوەی بەغدا

قەرەباڵغی و جەنجاڵی شەقامەکانی بەغدا. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەت لە پلانیدایە  چەند فەرمانگە و وەزارەتێك بگوازێتەوە بۆ دەوروبەری بەغدای پایتەخت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ و چڕی دانیشتووان.

چیرۆکی سەرەکی: بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵی و قەرەباڵغی، بەشێک لە پایتەخت و شارە گەورەکانی جیهان لە نێوان 30 بۆ 40 کیلۆمەتر دامەزراوە و فەرمانگەکانی وەزارەتەکان دەگوازنەوە دەرەوەی شارەکان، حکومەتی عێراقیش پلانێکی هاوشێوەی هەیە و پرۆژەکە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیستبراق سەباح، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان ڕایگەیاند: حکومەت دیراسەی پلانێک دەکات بۆ گواستنەوەی بەشێک لە دامەزراوە و فەرمانگەکانی بۆ دەوروبەری بەغدا، بەپێی پلانێکی ستراتیژی کە ڕەچاوی فراوانکردنی شارەکان و پێداویستییەکانی گەشەپێدان دەکات.

پلانی تەرخانکردنی شوێنی گونجاو بۆ هەر وەزارەتێک هێشتا لە ژێر گفتوگۆ و لێکۆڵینەوەدایە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی گونجاوی پڕۆژەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: