ئاوارەکانی شنگال لە وەرگرتنی هاوکاریی دارایی "ئاستەنگی"ـیان بۆ دروستدەکرێت

شەیری بکە لە:
ئاوارەکانی شنگال لە وەرگرتنی هاوکاریی دارایی "ئاستەنگی"ـیان بۆ دروستدەکرێت

ئاڤا نیوز

 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئاوارەکانی شنگال لە وەرگرتنی هاوکاریی دارایی حکومەتدا ئاستەنگییان بۆ دروستدەکرێت، ئەوەش کاریگەریی نەرێنی هەبووە و وایکردووە پرۆسەی گەڕانەوەیان خاو ببێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ساڵی 2014 و دوای سەرهەڵدانی داعش، ملیۆنان عێراقی لە پارێزگا سونیی نشینەکان ئاوارە بوون و بەشێکی زۆریان هاتنە هەرێمی کوردستان، بڕیاریش بوو تا ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو هەموو ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی عێراق چوار ملیۆن دینار و زۆرێک لە پێداویستییەکانی ناوماڵی بە هەر خێزانێک دەدا کە بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: شەریف سلێمان، ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەکەیان تێبینیی ئەوەی کردووە ئەو ئاوارانەی دەیانەوێت بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێنەوە، سستی و خاوەخاو هەیە لە پێدانی شایستە داراییەکانیان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی دیکە لە قسەکانی شەریف سلێمان: 

- هەزاران ئاوارە لە کەمپەکان ماون و زۆرێکی دیکەش بە فەرمی تۆمارنەکراون، ئەوەش پشتڕاستکردنەوەیە بۆ ئەوەی تائێستا مافەکانیان پێنەدراوە تا بگەڕێنەوە.

- 4000 خێزان لە کۆی ئەو 8000 خێزانەی بۆ شنگال گەڕاونەتەوە، بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان ڕووبەڕووی ئاستەنگی بوونەتەوە.

-ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی خێزانەکانی دیکەی شنگالیش دروستکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: