نوخشە ناسح وەک پارێزگاری هەڵەبجە سوێندی یاسایی خوارد

شەیری بکە لە:
نوخشە ناسح وەک پارێزگاری هەڵەبجە سوێندی یاسایی خوارد

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ - نوخشە ناسح. پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت

 

ئاڤا نیوز

نوخشە ناسح وەک پارێزگاری هەڵەبجە لەبەردەم وەزیری ناوخۆ سوێندی یاسایی خوارد، لەمڕۆوە وەک پارێزگاری ئەو شارە دەستبەکار دەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر خانەنشینبوونی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو نوخشە ناسح، قایمقامی هەڵەبجە بە وەکالەت خرایە شوێنەکەی و ئەرکی پارێزگار ڕادەپەڕێنێت.

زانیاریی تایبەت: نوخشە ناسح بووە یەکەمین ئافرەت لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا کە پۆستی پارێزگار بە وەکالەت وەردەگرێت، ئەمڕۆ لەبەردەم وەزیری ناوخۆ سوێندی یاسایی خوارد و  وەک پارێزگار دەستبەکار بوو.

ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنج شەممە 13ـی ئازاری 2025، ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی نوخشە ناسح، قایمقامی ئێستای هەڵەبجە، وەک پارێزگاری نوێی هەڵەبجە بە وەکالەت دەربڕی.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ