حەوت بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە

شەیری بکە لە:
حەوت بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە

ساتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگیدا بە دوورخستنەوەی حەوت بەڕێوەبەری گشتی لە ئەمینداریەتی بەغدا و وەزارەتی کارەبا، هاوکات بڕیار لەسەر جێگیرکردنی 17 بەڕێوەبەری گشتی دیکە لە چەند وەزارەتێک درا.

 

چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 2025-3-18، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی سێ بەڕێوەبەری گشتی لە ئەمینداریەتی بەغدا لە ئەرکە کارگێڕییەکانیان بەهۆی چارەسەرنەکردنی کاریگەرییەکانی شەپۆلی بارانبارینی ئەم دواییە کە ناوچە جیاجیاکانی پایتەختی بەغدای گرتەوە.


زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی وەزیران هەروەها دەنگیدا بە دوورخستنەوەی چوار بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیی بەغدا بەهۆی خراپی هەڵسەنگاندنەکانەوە.

 

ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: هاوکات ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی دا لەسەر جێگیرکردنی 17 بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتە جیاجیاکان، ئەمەش بە پشتبەستن بە دەرئەنجامەکانی ئەو لیژنەیەی بەرپرسیارە لە هەڵسەنگاندنی ئەو کەسانەی کە پلەی تایبەت یان پۆستیان هەیە لە بەش و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ