عێراق بۆ جێگرەوەی نەوتی ئێران پەنا دەباتە بەر جەزائیر

شەیری بکە لە:
عێراق بۆ جێگرەوەی نەوتی ئێران پەنا دەباتە بەر جەزائیر

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی غاز لەناوخۆی عێراق

ئاڤا نیوز



هەوڵەکانی عێراق بۆ جێگرتنەوەی غازی ئێرانی بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 60 ڕۆژدا گرێبەستێک بۆ هاوردەکردنی غازی جەزائیر بۆ عێراق ڕابگەیەنرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە لێخۆشبوونی هاوردەکردنی وزە لە ئێرانەوە، عێراق هەوڵدەدات پێش هاتنی وەرزی گەرما سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین بکات و گازی شل یەکێکە لە چارەسەرەکان. ئەم بابەتەش بەندە بە تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی ژێرخانی ئابووری چ لە بەندەری خور زوبەیر یان بەندەری فاو.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک کە قسەیان بۆ ماڵپەڕی "الطاقة" کردووە، گرێبەستەکە لە ماوەی دوو مانگدا ڕادەگەیەنرێت و کاتێکیش کە عێراق ژێرخانی بۆ هاوردەکردن تەواو دەکات، دەست بە هەناردەکردنی دەکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی سەرچاوەکە، عێراق ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنی ژێرخانی بەندەری خور زوبەیر لە پارێزگای بەسره دەکات، بەمەبەستی هاوردەکردنی گازی شل کە ڕەنگە 3 بۆ 5 مانگ بخایەنێت.

 

بۆچی گرنگە: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، گرێبەستی گازی شلکراوی جەزائیر لەگەڵ عێراق پاڵپشتی کەرتی کارەبای بەغدا دەکات لە هاوینی 2025 یان لە سەرەتای زستاندا.

 

ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: بەگوێرەی سەرچاوەکە، گرێبەستەکە مامناوەند دەبێت و بڕەکەی دەگاتە یەک ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا، بەڵام تا ئێستا دانوستانەکان بڕیاری یەکلاکەرەوەیان لەسەر بڕەکەی نەداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ