کرێکارێک بەتاوانی خواردنی فەلافل دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
کرێکارێک بەتاوانی خواردنی فەلافل دەستگیر دەکرێت

هاووڵاتییەک لەفەیەکی فەلافل دەخوات

ئاڤا نیوز

لە مانگی ڕەمەزاندا خواردن و خواردنەوەی بە ئاشکرا لە شوێنە گشتییەکانی عێراق قەدەغە کراوە و بەهۆی ئەوەی کرێکارێک لەفەیەکی فەلافل دەخوات پۆلیسی بەغدا هەوڵی دەستگیرکردنی دەدەن، ئێستا گرتە ڤیدیۆیەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی کرێکارێک لە یەکێک لە شەقامەکانی بەغدا لە چاوەڕوانی دەستکەوتنی کاردایە بەهۆی ئەوەی برسی دەبێت، لەفەی فەلافل دەخوات و بەهۆیەوە تووشی گرفت دەبێت. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە دەنگدانەوە زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت کە پۆلیس بەغدا تووندوتیژی بەرامبەر کرێکارێک بەکاردەهێنن بەهۆی ئەوەی بە ئاشکرا خواردنی خواردووە. 

 

کاردانەوەکان: بەشێک لەو کەسانەی کە لەو ناوچەیە بوون داوایان لە پۆلیس کردووە لەو کەسە خۆشبن بەڵام گوێیان بۆ نەگرتوون، ئێستا لە سۆشیاڵ میدیاش هەڵمەتێک لە دژی ئەو کردەوەیە دەستی پێکردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ