حەشدی شەعبی هێزی زیاتر ڕەوانەی سنووری عێراق- سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
حەشدی شەعبی هێزی زیاتر ڕەوانەی سنووری عێراق- سووریا دەکات

چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی

ئاڤا نیوز



حەشدی شەعبی لیوایەک لە سنووری عێراق - سووریا جێگیر دەکات، ئەمەش وەک پاڵپشتییەک بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەشدی شەعبی لە نەیاننامەیەکدا ئاشکرای کردووە، هێزەکانی لیوای 33ـی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ترێفاوی، نزیک سنووری ئیداریی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای وڵات بڵاوەیان پێکراوە، بۆ پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکان کە بەدرێژایی سنووری عێراق جێگیرکراون.

 

زانیاریی زیاتر: جێگیرکردنی ئەو لیوایەی حەشدی شەعبی دوای ئەوە دێت، شەوی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە، باشووری لوبنان و باشووری سووریا دەستپێکرد.

 

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، ئیسرائیل دەستی بەسەر بەشێکی خاکی باشووری سوریادا گرت. لەبارەی کۆنترۆڵکردنی ئەو شوێنانە ئیسرائیل دەڵێت، ئەمە ڕێوشوێنێکی پێشوەختەیە بەرامبەر بە "ئەو هێزانەی ئێستا سووریا بەڕێوەدەبەن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ