وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی بۆ ئاڤا قسە دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی بۆ ئاڤا قسە دەکات

لۆگۆی ئاڤا و لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا ڕایدەگەیێنێت، پێشوازی لە پێشکەوتنەکانی تورکیا بەرەو هێنانەکایەی ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلی تورکیا دەکەن.

وێنە گەورەکە: لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە جارێکی دیکە کار لەسەر پرۆسەی ئاشتی دەکرێت لە باکووری کوردستان و تورکیا. دوای دەیان ساڵ شەڕی پەکەکە و تورکیا ئێستا دەرفەتێک بۆ ئاشتی ڕەخساوە و پەکەکەش لەسەر داوای ئۆجەلان ڕازی بووە بە چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە بەڵام بە مەرج، لە ناوخۆ و لەسەر ئاستی جیهانیش بە گرنگ لە پرۆسەکە دەڕوانرێت.

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "تورکیا هاوپەیمانی ناتۆ و هاوبەشی دێرینی دژەتیرۆرە. هانی هەموو لایەنەکان دەدەین بەشداری پرۆسەیەکی ئاشتیانە و بوونیادنەر بکەن بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕێزگرتن لە سەروەری یاسا".

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا جەخت دەکاتەوە، بەریتانیا پابەندە بە پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانەی ململانێکان کەم دەکەنەوە، سەقامگیری چ لە تورکیا و چ لە سەرانسەری ناوچەکە بەرەوپێش دەبەن و دەیهێنە ئاراوە.

شەیری بکە لە: