بە بڕیاری تره‌مپ باڵیۆزی باشووری ئه‌فریقا له ئه‌مر‌یکا دەردەکرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیبراهیم ره‌سووڵ باڵیۆزی باشووری ئه‌فریقا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
جیاوازی ڕه‌گه‌زی و چه‌وساندنه‌وه‌ی جوتیاره سپی پێسته‌كان له ئه‌فریقای باشوور و بێ به‌شكردنیان له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان، دۆناڵد تره‌مپی ناچار کرد وه‌كو هه‌ڵوێستێک بڕیاربدات ئیبراهیم ڕەسووڵ باڵیۆزی باشووری ئه‌فریقا له ئه‌مریكا دەربکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە نوێترین بڕیاریدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، سپی پێسته‌كان له باشووری ئه‌فریقا دژایه‌تی زۆر ده‌كرێن و به پێوه‌ره‌كانی جیاوازی ڕه‌گه‌زی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆیه وه‌كو پیشاندانی نیگه‌رانی بۆ ئه‌و دیارده‌یه باڵیۆزی ئه‌فریقای باشوور له ئەمریکا دەردەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی ئێکس ڕایگەیاندووە، چیتر وڵاته‌كه‌ی پیشوازی له باڵیۆز ئیبراهیم ره‌سووڵ باڵیۆزی باشووری ئه‌فریقا ناکات، ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارێكی ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌و ڕقی له ئه‌مریكا و خودی دۆناڵد تره‌مپه.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حكوومه‌تی ئه‌فریقای باشوور له وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپدا ڕایگه‌یاندووه، تره‌مپ زانیاری هه‌ڵه‌ی پێگه‌یشتووه شته‌كان به‌و شێوه‌یه نییه كه ئه‌و بیری لێ ده‌كاته‌وه، چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه كه بیسه‌لمێنێ كه دژایه‌تی سپی پێسته‌كان ده‌كرێت له ئه‌فریقای باشوور.
باکگراوند: پێش ئه‌و بڕیاره‌ش, دۆناڵد تره‌مپ بڕیار دابوو هاوكارییه داراییه‌كان بۆ ئه‌فریقای باشوور ڕابگیرێت، به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ناوخۆیی وڵاتەکە، به‌تایبه‌تی دژایه‌تی كردنی سپی پێسته‌كان و داگیركردنی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی جوتیاره سپی پێسته‌كان كه گرووپێكی كه‌مینه‌ی وڵاته‌كه پێك دێنن .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 28 خولەک لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا بیر لە بڕین یان کەمکردنەوەی بودجەی کەناڵی BBC دەکاتەوە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی بۆ ئاڤا قسە دەکات