
ئاڤا نیوز
ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێگەی 'هەژماری من' مووچە وەردەگرن، لەمەودوا پێویستیان بە لیستی دابەشکردنی مووچە نامێنێت و لەگەڵ گەیشتنی پارە لە بەغداوە ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی هەژماری من بۆ بەدیجیتاڵکردنی دابەشکردنی مووچە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی حکومەتی کوردستانە و لە قۆناغی کۆتاییدایە، دوای تەواوبوونی هەرێمی کوردستان لەڕووی ژێرخانی بانکییەوە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی دابەشکردنی مووچە لەڕێگەی هەژماری من خێرا کراوە، ئەو مووچەخۆرانەی لە هەژماری من تۆمارکراون لەمەودوا پێویستیان بە لیستی مووچە نامێنێت، هەر لە بەغداوە پارە نێردرا بۆ سەر هەژماری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، لەوێوە ڕێک پارە بۆ بانکەکان ڕەوانە دەکرێت و دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان.
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆر هەموو شتێکیان لە هەژماری من تەواو بووە، لەکاتی گەیشتنی مووچەی مانگی دوو لە 12-3-2025، دوای چەند کاتژمێرێک و بە دیاریکراوی کاتژمێر 10ـی شەو مووچەی زۆربەیان پێکەوە خرایە سەر هەژمارەکانیان، بێ ئەوەی چاوەڕێی لیستی مووچە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا زیاتر لە 730 هەزار مووچەخۆر لە هەشت بانکی پرۆژەی هەژماری من تۆمارکراون، لە مانگەکانی داهاتوو سەرجەمیان مووچە لە (ATM)ـەکان وەردەگرن، تەنیا نزیکەی 300 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان تۆمار بکەن، کاتێک ئەوانیش کردیان و ئامێری دیکەی (ATM) لە هەموو کوردستان دانران کە تا ئێستا 550 ئامێر دانراون، ئیتر لیستی دابەشکردنی مووچە بەیەکجاری نامێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا ماوەی 10 ساڵە مووچەی چەند توێژێکی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پارە دەدرێتە پڕۆژە بازرگانییە بچووک و مامناوەندەکان و لێیان وەرناگیرێتەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی بەشێکی دیکەی مووچەخۆران بۆ سبەی پێشخرا
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستایشی پڕۆژەی هەژماری من دەکات
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکرێت