فەرمانگەی میدیا و زانیاری: 16ی3 پشووی فەرمی نییە

شەیری بکە لە:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری: 16ی3 پشووی فەرمی نییە

ئاڤا نیوز

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشتر ڕۆژە پشووەكان لە ڕۆژمێری حكومەت بۆ ساڵی 2025 دیاریكراوە و ئێستاش هیچ گۆڕانكارییەك لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 22-5-2024، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای پشووە فەرمییەکاندا و جگە لە پشووی ڕۆژانی هەینی و شەممە، 11 ڕۆژی دیکەی وەک پشووی فەرمی لە سەرتاسەری وڵات ناساند، لەنێویاندا یادی کیمیابارانی هەڵەبجە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كراوە، لە ئێستادا بۆنە و یاد و پشووەكان هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە، هیچ گۆڕانكارییەكیش لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت تا پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەكات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکاتی دەنگدان بە پڕۆژە یاسایەکە لەسەر داوای فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕۆژی 16-3 وەک یادی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفال وەک پشوو لە سەرانسەری عێراق زیادکرا.


پێدراوە ڕاستییەکان: بەپێی ڕۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025، سبەی یەكشەممە كە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە، پشوو نییە و دەوام لە دامودەزگاكان ئاساییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: