نەورۆزی ئەمساڵی ئاكرێ جیاوازتر دەبێت

شەیری بکە لە:
نەورۆزی ئەمساڵی ئاكرێ جیاوازتر دەبێت

کەرنەڤاڵی نەورۆزی ئاکرێ

ئاڤا نیوز

 

كەرنەڤاڵی ئەمساڵی نەورۆز لە ئاكرێ لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت و بەپێی گوتەی قایمقامی قەزاكەش كەرنەڤاڵەكە جیاوازتر و سەرنجڕاكێشتر دەبێت بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

 

وێنە گەورەكە: ئاكرێ بە شاری نەورۆز ناسراوە و ساڵانە لە ئێوارەی ڕۆژی 20ی3 كەرنەڤاڵی جیاوازی هەڵكردنی ئاگری تێدا بەڕێوەدەچێت و گەنج و پیری شارەكە بە مەشخەڵی ئاگرەوە بەرەو بەرزاییەكانی ئاكرێ دەچن و ئاگری گەورە هەڵدەكەن و چەندین جۆر چالاكیی دیكەش بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ كەرنەڤاڵەكە جیاوازتر  و سەرنجڕاكێشتر دەبێت.


 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا، ژمارەیەك لە دانیشتووانی ئاكرێ، خۆبەخشانە ڕۆژانە دەیان مەشخەڵی ئاگر ئامادە دەكەن، مەبەستیانە ئەمساڵ زۆرترین ژمارەی مەشخەڵ دروست بكەن و ئاگری گەورەتر لە ساڵانی ڕابردوو هەڵبكەن.

 

لێدوانی فەرمی: دلاوەر بوزو، قایمقامی ئاكرێ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە چاودێریی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، كەرنەڤاڵی نەورۆزی ئەمساڵی ئاكرێ، جیاوازتر دەبێت و مەراسیمی هەڵكردنی ئاگر بە شێوازێكی جوانتر و سەرنجڕاكێشتر بەڕێوەدەچێت.

 

قووڵتر: ئەمساڵ ئاڵایەكی كوردستان كە درێژییەكەی 100 مەترە و پانییەكەشی 10 مەترە ئامادە كراوە لە ئێواری 20ی3 لە چوارچێوەی كەرنەڤاڵەكە نماییش دەكرێت و سێ شاشەی گەورەش لەسەری 'گری' ئاكرێ دادەنرێت، بۆ ئەوەی سەرجەم میوان و گەشتیار و خەڵكی شارەكە، چالاكییەكانی كەرنەڤاڵەكە ببین، لە كەرنەڤاڵەكەدا ژمارەیەك زۆر لە كونسوڵ و بەرپرسانی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان ئامادە دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: