چیرۆکی کۆمەڵکوژی خێزانەکەی هەولێر لە زاری پزیشکە بکوژەکەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دوو ڕۆژە خەڵکی کوردستان بە ڕووداوێکی خەمناک شۆک بووە.
ڕووداوەکە ئەوەندە قێزەون و دڕندانە بوو، لە میدیا جیهانییەکانیش باس کرا. ئاڤا وەک یەکەمین میدیا لە زاری بکوژەکەوە چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا وەک یەکەم میدیا چاوپێکەوتن لەگەڵ د.سیروان مەحموود دەکات، ئەو پزیشکەی چوار ئەندامی خانەوادەکەی کۆمەڵکوژ کرد. بۆ یەکەمجار لە زاری خۆیەوە چیرۆک و هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات چۆن دەستی چووەتە خوێنی کەسە ئازیزەکانی.

زانیاریی تایبەت: لەبەرئەوەی هاوژینەکەی خیانەتی لێ قبوڵ نەکردووە، پزیشکەکە ئەم کۆمەڵکوژییەی کردووە.

چی ڕوویدا: د. هەرێم کەمال برای هاوژینی دکتۆری بکوژ لەفەیسبووکی خۆی باسی ئەو کاتەی کردووە ئەم دکتۆرە بە دەمانچەوە خۆی کردووە بە ماڵەکە و یەک یەک کوشتوونی، دوایین قسەی  باوکیان ئەوە بووە، کە بەپێکەنینەوە وتوویەتی: خۆ هەموومانی کوشت.

زانیاریی پەیامنێر: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا چووە بۆ گرتووخانەی ئاسایش بۆ لای، دکتۆرەکە ویستوویەتی تەوقە لەگەڵ ڕزگار بکات، ئەویش تەوقەی لەگەڵ نەکردووە و پێی وتووە هێشتا دەستت خوێنەکەی پێوەیە چۆن تەوقەت لەگەڵ دەکەم و  چۆن لە ڕووت دێ قسە بکەیت.

لێدوانی فەرمی: د.سیروان مەحموود وەکو خۆی بۆ ئاڤا دەڵێت: ئەو کاتەی دوای ڕووداوەکە سواری ئۆتۆمبێلەکەی بووە، یەکسەر پەشیمان بووەتەوە.

باسی پەیوەندی خۆی و کوژراوەکانیش دەکات و دەڵێت: لەنێو زاواکان خەسوو و غەزوورم منیان لە هەموویان زیاتر خۆشدەویست و ڕێزیان دەگرتم، ئێستا زۆر پەشیمان و خەجاڵەتم. 

یەکەم جار نەبووە هەڕەشەی کوشتنی لە ماڵە خەزووری بکات، د.سیروان وەک خۆی دەڵێت
پێشتریش ترساندوونی، بەڵام بە دەمانچەی ڕاستی نا، بەڵکو بە دەمانچەی چەرخ هەڕەشەی لێ کردوون.

باکگراوند: شەوی پێنجشەممە 13-3-2025، لە 13ی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، دکتۆرێک چووە سەر ماڵە خەزورانی لە هەولێر، هاوسەرەکەی خۆی، خوشکی هاوسەری، خەزوور و خەسووی کوشت. دواتر لە لایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیر کرا.

 

شەیری بکە لە: