عومرەکارێکی کورد لە مانگی ڕەمەزان لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد

شەیری بکە لە:
عومرەکارێکی کورد لە مانگی ڕەمەزان لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد

دیمەنی مەککەی پیرۆز. وێنە - ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

عومرەکارێکی کوردی شاری دهۆک دوای مانگێک مانەوە لە نەخۆشخانەکانی مەککە، ئەمڕۆ بە جەڵدەی دڵ کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێش بەخاک دەسپێردرێت.

چیرۆکی سەرەکی: مانگێک لەمەوبەر ئەحمەد حەسەن دانیشتووی پارێزگای دهۆک بە مەبەستی عومرە سەردانی سعوودیە دەکات دوای بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە تووشی جەڵدە دەبێت و دەگەیێنرێتە نەخۆشخانە، دوای مانگێک مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ شەممە 2025-03-15، کۆچی دوایی کرد.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤای گوت، "عومرەکارەکە تەمەنی سەرووی 70 ساڵە و  لەو ماوەیەی لە نەخۆشخانە بووە بەردەوام لەلایەن نوووسینگەی دهۆکی حەج و خاوەن کۆمپانیاکە چاودێری کراوە و ئەمڕۆش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی خانەوادەکەی لە شاری مەککەی پیرۆز مامەڵەکان تەواو دەکرێن و بەخاک دەسپێردرێت."

زانیاریی زیاتر: ئەمە حەوتەم عومرەکاری کوردستانە و کە لەسەرەتای ئەمساڵ و یەکەمین عومرەکارە لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە سعوودیە کۆچی دوایی بکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: