تورکیا پێنج گومانلێکراوی دەستگیرکرد کە کاری سیخوڕییان بۆ ئێران کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێکی گوزارشتی دەستگیرکردن
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە سێ پارێزگای وڵاتەکە پێنج کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکرد.
وێنە گەورەکە: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا ماوەیەکە گرژی لێکەوتووەتەوە و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییانەی سووریا بەتایبەتی ڕووخانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد و گۆڕانکاری لە هاوکێشەکانی دەسەڵاتدا، هەردوو وڵات وردتر لەسەر دەستکەوتنی زانیارییەکانی یەکتر کاردەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هیزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی هەماهەنگی لە سێ پارێزگای ئیستەنبوڵ و ئەنتالیا و مێرسین پێنج گومانلێکراومان بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیرکرد کە سیانیان هاووڵاتی تورکیان و دووانەکەی دیکەش هاووڵاتی بیانین ئەو کەسانە پێشتر بە تۆمەتی سیخوڕی سەربازی و سیاسی داواکراو بوون.
زانیاری زیاتر: بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی نووسینگەی داواکاری گشتی ئیستەنبوڵ و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا، ئەو پێنج گومانلێکراوە پەیوەندییان لەگەڵ هێزە هەواڵگرییەکانی سوپای پاسداران هەبووە و دەستیان هەبووە لە کۆکردنەوە و گواستنەوەی زانیاری سەبارەت بە بنکە سەربازییەکان و خاڵە گرنگەکانی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار