نەتەوەیەکگرتووەکان: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

شەیری بکە لە:
نەتەوەیەکگرتووەکان: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

یەکێک لەو منداڵانەی کە بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەسەختی بریندار بووە

ئاڤا نیوز


لێکۆڵینەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ئیسرائیل "جینۆساید"ـی ئەنجام داوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە کردەی ئیسرائیل بۆ وێرانکردنی سیستەماتیکییانەی ناوەندەکانی تەندروستیی کە تایبەتمەندن بە زاوزێ و وەچەخستنەوە کردەیەکی جینۆسایدە.


لێدوانی فەرمی: کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئیسرائیل "بەمەبەست هێرشی کردووەتە سەر ئەو ناوەندانە و وێرانی کردوون"، هاوکات گەمارۆی لەسەر داناون و ڕێگر بووە لە گەیشتنی یارمەتی و دەرمان بۆ ژنانی دووگیان و منداڵانی تازە لەدایکبوو.

 

ئەمەش بزانە: بەگوێرەی پەیماننامەی جینۆسایدی نەتەوەیەکگرتووەکان، جینۆساید بریتییە لەهەر کردەیەکی تاوانکاری بەمەبەستی لەناوبردنی هەموو یان بەشێک لە پێکهاتەیەکی نەتەوەیی، ڕەگەزی یان ئایینی.

 

باکگراوند: لە ڕێککەوتی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی لەناکاوی کردە سەر ئیسرائیل، لەبەرامبەردا ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد و بووە هۆی کوژرانی دەیان هەزار هاووڵاتی فەلەستینی کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵ بوون. دواتر و دوای 14 مانگ جەنگ و وێرانکاری، بەنێوەندگیری ژمارەیەک وڵات لە 19-1-2025 ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل جێبەجێکرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ