پارتی یەکێتی سریانی لە سووریا دەستووری کاتی بۆ قۆناغی ڕاگوزەر ڕەت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پارتی یەکێتی سریانی لە سووریا دەستووری کاتی بۆ قۆناغی ڕاگوزەر ڕەت دەکاتەوە

لۆگۆی پارتی یەکێتی سریانی سووریا. گرافیک - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

پارتی یەکێتی سریانی سووریا سەبارەت بە ڕەشنووسی دەستووری کاتیی وڵاتەکە ڕاگەیێنراوێکیان بڵاوکردەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.

وێنە گەورەکە: لیژنەی نووسینەوەی دەستووری کاتی سووریا کۆتایی بە کارەکانی هێنا و دەستووریی کاتی نوسییەوە، دواتر دەستوورە نوێیەکەی ڕادەستی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کرد و ناڕەزایەتی بەشێک لە پێکهاتەکانی سووریای لێکەوتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەم هەوڵە درێژەپێدەری سیاسەتەکانی پشتگوێخستنی پێکهاتەکانی سووریایە، کە هەمان سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو بوون.

٠ ئەم دەستوورە پێچەوانەی ئامانج و خواستەکانی گەلی سووریایە و شۆڕشی وڵاتەکە بەرەو دیموکراسی، دادپەروەری، مافەکانی مرۆڤ، فرەچەشنی نەتەوەیی لەناو دەبات و سووریا بە ناسنامەیەکی یەکپارچە و سیستمێکی مەرکەزی پێناسە دەکات.

٠ ڕاگەیاندنی ئەم دەستوورە وەک قۆناغێکی ناسەقامگیر سەیر دەکرێت، هاوکات بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا یارمەتیدەر نییە.

٠ لەم قۆناغەدا دەبێت متمانە بە هاوبەشی لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان بنیات بنرێت، ئاشتی لە نێوان خەڵکدا بەدی بهێنرێت، دادپەروەری جێبەجێ بکرێت، مافی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری پێکهاتانیش دەستەبەر بکرێت".

٠ دەبێت دەوڵەت بە یەکسانی لە هەموو ئایین و نەتەوەکانی دانیشتووی سەر خاکی سووریا نزیک بێتەوە، لە ڕێگەی سیستەمێکی دیموکراسی لامەرکەزییەوە یەکپارچەیی خاک و سەروەری سووریا بپارێزێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ