چین و ڕووسیا و ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
چین و ڕووسیا و ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی کۆدەبنەوە

ئاڵای وڵاتانی (ڕووسیا - ئێران - چین)

ئاڤا نیوز

لە پەکینی پایتەختی چین، جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی چین و ڕووسیا و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆبوونەوە.

لێدوانی فەرمی: کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گفتوگۆکان بە بەرهەم بوون و ئێرانیش لەسەر ئاشتییانەبوونی پڕۆگرامەکەی سوورە. ئەو گوتیشی هەندێک وڵات دەیانەوێت "قەیرانێکی ناپێویست بخوڵقێنن.

لەلایەکی دیکەوە: وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند،

- پێویستە پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بە شێوەی ئاشتییانە و لە ڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بکرێت.

- سزا تاکلایەنەکان تەنیا کێشەکان زیاتر دەکەن و تەنیا بژاردەش دیالۆگ و دانوستانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: