وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

شەیری بکە لە:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز

 

سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمجارە موحسین پاک نەژاد، وەزیری نەوتی ئێرانی گرتووەتەوە کە کاریکردووە بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران و کۆکردنەوەی ملیاران دۆلار بۆ گرووپە چەکدارەکان، هاوکات سزاشی بەسەر چین و هیدنستان سەپاندووە بەهۆی مامەڵەکردن بە نەوی ئێرانەوە. 

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا بەردوامە لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئیران، بەئامانجی لاوازکردنی ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی بەردەوام نەبێت لەسەر پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی و دەستی نەگات بە چەکی ئەتۆمی.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم گەڕەی سزاکانی ئەمریکا، 18 کۆمپانیا و 13 کەشتی وڵاتانی جەزائیر و چین و بەنگلادیش و سریلانکاشی گرتووەتەوە کە تێوەگلاون بە بازرگانیکردن بە نەوتی ئێرانەوە، ئەم سزایانەش بۆ ئەوەیە ئاستی هاردەی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سفر.

 

لێدوانی فەرمی: سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا وتوویەتی، ڕژێمی ئێران بەردەوامە لە کەڵک وەرگرتن لە داهاتی سەرچاوە بەرفراوانەکانی نەوت بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە تەسک و مەترسیدارەکانی خۆی لەسەر حیسابی گەلی ئێران.

 

- گەنجینەی ئەمریکا بەرەنگاریی هەر هەوڵێکی ڕژێمی ئێران بۆ دابینکردنی بودجەی چالاکییە سەربازییەکانی و بەرەوپێشبردنی ئەجێندای مەترسیدارەکەی دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ