
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەرگای سەردانیکردنی بە ڕووی دەم پارتی کردەوە و ئەوەی ڕاگەیاند، هەرکات دەم پارتی داوای چاوپێکەوتنی لێبکەن، ئەو قبووڵی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دەم پارتی دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی بۆ پارت و لایەنە سیاسییەکان دەستپێکردووە، چەند جارێک ئاماژەیان بەوەداوە ڕەنگە سەردانی ئەردۆغان بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیێنراوە، سەبارەت بەو سەردانە پرسیار لە ئەردۆغان کرا ئەویش گوتی، ئەگەر داوام لێبکەن، کاتێکیان بۆ دیاریدەکەم و قبووڵی دەکەم.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی ئایا "لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆدەبنەوە؟"؛ ئەردۆغان گوتی: "داوای کاتی چاوپێکەوتن لە من بکەن، من دەیاندەمێ".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 10-3 شاندەکە کە لە هەردوو هاوسەرۆکانی دەم پارتی، تونجەر بەکرهان و تولای هاتیمئۆغلولەری پێک هاتوون، سەردانی پارتی کرێکارانی تورکیا، پارتی جەهەپە و پارتی دێڤایان کرد. ئەمڕۆش سەردانی پارتی تیپ، پارتی سەعادەت و پارتی ئایندە دەکەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بریاروایە شاندەکە لە 17-3 لەگەڵ مەهەپە و ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا کۆببێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
عێراق هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوە لە سوورییەکان دەکات
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیێنرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دەم پارتی بەردەوامی بە گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی دەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەنووسی ئەو فەرمانبەرانەی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕنەکردووەتەوە چی لێدێت؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوروپا: بەرپەرچی هەنگاوەکانی ترەمپ دەدەینەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- خەبات دەستپێکرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی خانەنشینانی کەرتی تەندروستی سلێمانی دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسەدە: پابەندین بە سووریایەکی دیموکرات و فرەچەشن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پەتی سێدارە ڕزگار دەکات