ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و محەممەد حەلبووسی

شەیری بکە لە:
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و محەممەد حەلبووسی

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و محەممەد حەلبووسی

ئاڤا نیوز

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم و سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی سەرۆک بارزانی کرد و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسیی  هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی پێنجشەممە حەوتـی ئاداری 2024 لە سەڵاحەددین سەرۆک  بارزانی پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی سەرۆکی حزبی تەقەدووم و شاندێکی یاوەری کرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.


بابەتی ستراتیژی: جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیریی سیاسی و باشترکردنی کاروباری دامودەزگاکانی دەوڵەت.

 

.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ