سەرجەم ڕێکارەکانی مووچە تەواوکران و شاندی کوردستان گەڕایەوە

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
سەرجەم ڕێکارەکانی مووچە تەواوکران و شاندی کوردستان گەڕایەوە

گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان سەرجەم کارەکانیان لەبارەی لیستی مووچەی مانگی دوو لە بەغدا تەواو کرد و گەڕایەوە هەولێر، ناردن و دابەشکردنی مووچەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی وردبینیکردن و سەرجەم ڕێککارە ئیدارییەکانی لیستی مووچەی مانگی دوو لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو کراون، هەموو ئەو پرسیارانەی تەیف سامی و بەڕێوەبەرە گشتییەکان هەیانبووە لەلایەن شاندی کوردستان وەڵام دراونەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، ئومێدیان هەیە و بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی مانگی دوو بنێردرێت، بەڵام نەنێردرا.

ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاڤا لە وەزارەتی دارایی کوردستانی پرسی بۆچی نەنێردرا؟  گوتیان سەرجەم ڕێککارەکان تەواو کراون، تەنیا ئەوەندە ماوە نووسراو بۆ بانکی ناوەندیی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، ئەمەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ