فایلی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی هاتووچۆی ژمارەیەک گوندی سنووری چەمچەماڵ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک گوندی سنووری ناحییەی قادرکەرەم و سەنگاو کێشەی هاتووچۆیان هەیە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانیش دەڵێت، "با داواکارییەکەیان پێشکەش بکەن و ئیشیان بۆ دەکەین".
چیرۆکی سەرەکی: لەنێوان گوندەکانی قادرکەرەم و سەنگاو چەمی ڕۆخانە هەیە، لە وەرزی زستاندا بەهۆی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو هاتووچۆی نێوان گوندەکان دەپچڕێت، گوندەکانی سنووری ناحییەی قادرکەرەم داواکارییان بۆ دروستکردنی پردێک لەسەر چەمی ڕۆخانە بەرزکردووەتەوە، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن داواکارییەکەیان پشتگوێخراوە، لە ڕێگەی ئاڤاوە داوا لە حکومەت دەکەن بە دەم داواکارییەکەیانەوە بێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار محەممەد جەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- چوار ساڵە لەم پۆستەدام و هیچ داواکارییەکی وام بۆ نەهاتووە، ئەو گوندنشینانە با بە نووسراوێکی نوێ لە ڕێگەی ناحییەی قادرکەرەمەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ بکەن بۆ ئەوەی پردێکیان بۆ دروست بکات.
- ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ نەیتوانی کارەکەیان بۆ بکات، ئەوا نووسراو ئاراستەی ئێمە دەکات و ئێمە کارەکەیان بۆ دەکەین، بەڵام پێویستە نووسراوەکەیان ڕوون بێت کە پردیان دەوێت یان ڕێگاوبان.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارانی چڕ عێراق دەگرێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر: لەکاتی دەستبەتاڵیدا تیکتۆک بەکاری دەهێنم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دەروازەی تڕێبیلەوە سەدان سەرمەڕی نەخۆش دەگەڕێنرێنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی گشتیی ئەمریكا سەردانی یادگەی نیشتمانی بارزان دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرسیاری ئاڤا؛ وشەی مەتبەخ بە کوردی پەتی چی پێدەگوترێت؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا؛ کام سوڕەتی قورئانی پیرۆز دوو 'بسم الڵە'ی تێدایە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا هاونیشتمانییان خەڵات دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە شاری هەولێر
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە شاری سلێمانی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: داوای زیندووكردنەوەی پەیوەندیی مێژوویی كورد و شیعە دەكەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی گشتیی ئەمریكا سەردانی یادگەی نیشتمانی بارزان دەكات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازی بارزانی خانوو بۆ گوندەکانی شەنگال دروست دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپیکۆر مەرجی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان