بەرپرسێکی باڵای ڕووسیا: ئەمریكا پشتیوانی لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی دەكات

شەیری بکە لە:
بەرپرسێکی باڵای ڕووسیا: ئەمریكا پشتیوانی لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی دەكات

ئەلێكسەندەر دووگین، سیاسەتمەدار و ڕاوێژكاری سەرۆكی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

ڕاوێژكاری سەرۆكی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، سەربەخۆیی كورد وەك بەشێك لە ستراتیژییەتی ئیسرائیل سەیر دەكرێت و ئەمریكاش پشتیوانی دەكات.


وێنە گەورەكە: ئەلێكسەندەر دووگین، سیاسەتمەدار و ڕاوێژكاری سەرۆكی ڕووسیا كە هەندێكیش بە عەقڵەكەی پووتین ناوی دەبەن، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی لەگەڵ كەناڵی (ئەلغەد)ـی عەرەبی، كۆمەڵێك پرسی پەیوەست بە ڕووداوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس دەكات و ئەمجارەیان ئاماژە بە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی دەكات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دووگین بە شیكار و لێكدانەوە سیاسییە قووڵەكانی دەناسرێتەوە و بۆچوونەكانی لەسەر ئاستی جیهان جێگەی سەرنجن.

لێدوانی فەرمی: ئەلێكسەندەر دووگین لەو دیدارە تەلەفزیۆنییەدا ئاماژە بەوە دەكات، دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی بەشێكە لە ستراتیژییەتی ئیسرائیل و ئەمریكاش پشتیوانی دەكات، بە ڕاستەوخۆش هاوكاریی دارایی و سەربازی پێشكەش بە هێزە كوردییەكان دەكات.

- دوای شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە 7ـی ئۆكتۆبەری 2023، هاوكێشەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: