لە بەغدا گرووپێکی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە بەغدا گرووپێکی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێت

چەند کارمەندێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق - نەعیم نیوز

ئاڤا نیوز

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، دەستگیركردنی تۆڕێکی بازرگانیکردنی بە ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند و دەستیشی بەسەر سێ کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریجوانا و بڕێکی زۆر کۆکاییندا گرت.

چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق هەڵمەتەکانی بۆ دەستگیرکردنی ئەو باند و تۆڕانەی کڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن چڕ کردووەتەوە، هاوکات ئامارەکانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق بەراوورد بەساڵانی پێشوو زیادیانکردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: لە بەردەوامی هەڵمەتەکانیان دژی بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 5-3-2025 مەترسیدارترین تۆڕی بازرگانی و قاچاخچێتی بە ماددەی هۆشبەر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیرکران.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆڕەکە کە پێکهاتبوو لە نۆ بازرگانی ماددەی هۆشبەر، لەکاتی  لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کۆگایەکی سەرەکی ماددەی هۆشبەریان لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ئاشکراکرد کە بەکاریان دەهێنا بۆ هەڵگرتن و کۆکردنەوەی ئەو ماددانە.

ئەمەش بزانە: هێزە ئەمنییەکان لەکۆگاکەدا دەستبەسەر سێ کیلۆ و نیو ماریجوانا و 220 سندوقی پلاستیکی پڕ لە کۆکایین و 458 پارچە مادەی هۆشبەری دیکە دەگرن.

شەیری بکە لە: