
گفتوگۆی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە، تا ئەو کاتەی ئەمریکا پشتگیری بکات، زێلێنسکی ئاشتی ناوێت و ئەوانیش زۆر زیاتر بەرگەی ئەم دۆخە ناگرن.
وێنە گەورەکە: ناکۆکییەکانی ئەمریکا لەلایەک و ئەوروپا و ئۆکراینا لەلایەکی دیکە لەسەر چۆنێتی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا هێشتا چارەسەرنەکراون و نەگەیشتوونەتە خاڵی ڕێککەوتن.
لێدوانی فەرمی: ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، کاتی ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا هێشتا زۆر زۆر دوورە و پێشبینی دەکات پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی بەرەوام بێت، سەرەڕای پەیوەندییە خراپەکەی ئەم دواییەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئیدارەکەی.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمە خراپترین لێدوانە لە لایەن زێلێنسکییەوە دراوە و ئەمریکاش زۆر زیاتر بەرگەی ناگرێت، ئەمە ئەوەیە کە پێشتریش وتوومە، ئەم کابرایە نایەوێت ئاشتی هەبێت تا ئەو کاتەی پشتگیری ئەمریکای هەبێت، و وڵاتانی ئەوروپاش لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ زێلێنسکی بە ڕوونی ڕایانگەیاند، ناتوانن بەبێ ئەمریکا کاربکەن بۆ پاراستنی ئۆکراینا.
باکگراوند: ئەمە لەکاتێکدایە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئۆکراینا لە مێژووی ئەو دوو وڵاتەدا لە خراپترین ئاستدایە، دوای ئەو ناکۆکییانەی هەفتەی ڕابردوو لە نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆڵۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشکی سپی ڕوویاندا.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سوودانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتن
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداریی بە زێلێنسکی دەدات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەیەک ماتەمینی گشتی لە میانمار ڕاگەیێنرا
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تا دێت ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەی میانمار بەرزدەبێتەوە
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ چاوی لە خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی ئەمریکایە
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی بۆردوومانکردنی ئێران دەکات