ترەمپ توڕەیە لە پووتین و هەڕەشەی باجی زیادە لەسەر نەوتی ڕووسیا دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ توڕەیە لە پووتین و هەڕەشەی باجی زیادە لەسەر نەوتی ڕووسیا دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەڵیت، "زۆر توڕەیە" لە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لەسەر ململانێکانی ئۆکراینا، هەڕەشەی سەپاندنی باجی نوێش بەسەر نەوتی ڕووسیادا دەکات.

وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی ئەمریکا و خودی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، تا ئێستا ئۆکراینا ڕازی بووە بە ئاگربەست، بڵام ڕووسیا مەرجی هەیە.

لێدوانی فەرمی: لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی NBC، دۆناڵد ترەمپ، هۆشداری دەداتە ڕووسیا بەوەی لە هەفتەی داهاتوودا باجی گوومرگی دەخاتە سەر ئەو نەوتەی کە لە ڕووسیا دەردەچێت.

ئەگەر ئێمە و ڕووسیا نەتوانین بگەینە ڕێککەوتن بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتنی ئۆکراینا، ئەوە خەتای ڕووسیایە، لە بەرامبەر ئەوەدا من باجی گومرگی دەسەپێنم لەسەر ئەو نەوتەکەی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ