
عەبدولناسر هیمەتی، وەزیری ئابووری ئێران لە پەرلەمان
ئاڤا نیوز
عەبدولناسر هیمەتی، وەزیری ئابووری ئێران دوای لێپرسینەوەی لە لایەن پەرلەمانی ئێرانەوە، دەنگی متمانەی پێ نەدرایەوە.
وێنە گەورەکە: قەیرانی ئابووری ئێران تا دێت زیاتر دەبێت، پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە وەزیری ئابووری بەرامبەر دۆخەکە بە کەمتەرخەم دەزانن و ئەمەش وایکرد متمانەی لێوەربگرنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای لێپرسینەوە لە وەزیری ئابووری کە شەش کاتژمێری خایاند، دەنگدان بۆ سەرلەنوێ متمانەبەخشین بە هیمەتی بەڕێوەچوو و لە دەنگدانێکی نهێنیدا 89 پەرلەمانتار بە دەنگی 'بەڵێ' و 182 پەرلەمانتار بە 'نەخێر' و یەک پەرلەمانتاریش دەنگی 'بێ لایەنی' بەکار هێنا و بەو شێوەیە، پەرلەمانی ئێران متمانەی لە وەزیری ئابووری وڵاتەکی سەندەوە.
لە لایەکی دیکەوە: مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەبارەت بە خراپی دۆخی ئابووری وڵاتەکەی گوتی: ئێمە ئێستا لە جەنگ داین لەگەڵ ئەمریکا، دۆلارەکانمان لەلای وڵاتانی تورکیا، عێراق و قەتەر دەستی بەسەردا گیراوە و پێمان نادەنەوە، هۆکاری سەرەکی کێشەی ئابووری ئێران، دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکانە.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: عەبدولناسر هیمەتی تۆمەتبار کراوە بە ناکارایی لەبەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر تومەن و زێڕ لە بازارەکانی ئێران کە تێکچوونی دۆخی ژیانی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 34 خولەک لەمەوپێش
پێشانگەیەكی شێوەكاریی بۆ وێنەكانی بارزانی نەمر دەكرێتەوە
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ شازدەی سێ و بۆ خەردەل و بۆ سیر و سێو!
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: ئەمریکا عەبدی و شەرعی کۆکردەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسەدە: دەستووری قۆناغی ڕاگوزەری سووریا ناشەرعییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا: نەوت لە عێراقەوە هاوردە ناکەین