ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی پاداشتی خانەنشینانی سەربازی دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی پاداشتی خانەنشینانی سەربازی دەکات

گرافیک، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

بەشێک لە خانەنشینانی سەربازی داوای خەرجکردنی پاداشتی خانەنشینییەکەیان (ئیکرامییە) دەکەن کە بڕیاری خەرجکردنیان هەیە و بۆیان خەرج نەکراوە.

چیرۆکی سەرەکی: سەعید عەزیز یەکێک لەو خانەنشینانەیە، کە لەسەر میلاکی فەوجی 2ی لیوای 14ی پیادە لە 18-7-2022 خانەنشین کراوە، بەگوێرەی نووسراوەکەی کە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی لەسەرە، بڕیار بە خەرجکردنی نۆ ملیۆن و 876 هەزار دیناری وەک پاداشتی کۆتایی ڕاژەی بۆ دراوە، بەڵام ئەم پاداشتەی تاوەکو ئێستا خەرج نەکراوە، داوا لە ئاڤا دەکات بەدواداچوونی بۆ بکەن.

لێدوانی فەرمی: لیوا حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێشتر پاداشتی کۆتایی خزمەت لای ئێمە خەرج دەکرا، بەڵام لە مانگی دووی ئەمساڵەوە چووەتە لای بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەولێر.

- خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی ڕاژە ڕاگیراوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری پێی وتووین پارەمان نییە تاوەکو خەرجی بکەین، بەڵام هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆ دەکەین و شەڕی خەرجکردنی دەکەین، بۆیە دڵنیایی دەدەینە خانەنشینان پاداشتەکەیان بۆ خەرج دەکرێت، هەوڵی جدی دەدەین بۆ مانگی سێ و چوار دەستپێبکاتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو خانەنشینانەی لە 2014 تاوەکو 1-12-2024 پاداشتی کۆتایی ڕاژەیان وەرنەگرتووە، نزیکەی شەش هەزار کەسن و بڕی زیاتر لە 52 ملیار دینار بۆ خەرجکردنی پاداشتەکەیان دەبێت دابین بکرێت. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ