
تیمی تەكنیكیی تایبەتمەند لە فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و بێسەروشوێنبووان لە کاتی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان
ئاڤا نیوز
لە دەڤەری شنگال و شارۆچكەی بەعاج پێنج گۆڕی دیكەی بەكۆمەڵ هەڵدرانەوە كە پێشبینی دەكرێت زۆربەی زۆری ڕووفاتی كوردانی ئێزدی بن.
چیرۆكی سەرەكی: تیمی تەكنیكیی تایبەتمەند لە فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و بێسەروشوێنبووان، بەڕاسپاردەی سەرۆكی دەزگای شەهیدان، دكتۆر عەبدولئیلاه نائلی، بەهەماهەنگی لەگەڵ پزیشكی داد لە وەزارەتی تەندروستی، ڕێکارەکانی هەڵدانەوەی پێنج گۆڕی بەكۆمەڵیان لە شنگال و بەعاج ئەنجامدا، پاڵپشت بە بڕگەكانی یاسای كاروباری پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان ژمارە 13ـی ساڵی 2015، پێنج شوێنی هەبوونی گۆڕی بەكۆمەڵ هەڵدەداتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی دەزگای شەهیدانی سەر بە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، وردەكاریی شوێنی گۆڕە نەناسراوەكان بەمشێوەیە:
- گۆڕێك لە گەڕەكی ئازادی و دوو گۆڕیش لە گەڕەکی نەسر و حەوت گۆڕی دیکەیش لە زومانی و گۆڕێكیش لە گەڕەکی بەساتین و دووانیش لە قەحتانییە، بەمەش كۆی گۆڕە بەكۆمەڵە هەڵدراوەكان گەیشتە 13 گۆڕی بەكۆمەڵ کە لە دەرەوەی نەریت و یاسا كارپێكراوەكان و بە ناڕەوا لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە كوژران و گوللەباران كران.
- جگە لە ئەنجامدانی ڕێكارەكانی پشکنینی سەرەتایی لە ناوچەیەك كە دەكەوێتە كۆمەڵگەی ئەلجەزیرە بەگوێرەی ئەو زانیارییە پشتڕاستكراوانەی پێشكەش بە تیمی گەڕان و لێكۆڵینەوە كراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارەکانی هەڵکەندن و كردنەوەكە بە پاڵپشتی و بەشداری کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ ونبووان (ICMP) بەڕێوەچوو، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێكارە یاسایی و تەكنیكییەكان. پاش تەواوبوونی پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕەكانیش، ڕووفاتە دەرهێنراوەکان ڕادەستی بەشی پزیشكی دادی دەكرێتەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی و وەرگرتنی نموونەی ئێسک لێیان، پاشان هاوتاکردنی لەگەڵ نموونەی خوێن وەک ئامادەکارییەک بۆ ناسینەوەی قوربانییەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ خانەوادەكانیان.
زانیاریی زیاتر: سەرجەم پەڕاوی لێکۆڵینەوە و دۆسیە یاساییەكانی پەیوەست بە شوێنەكان و پاشماوەی ڕووفاتەکان بۆ دادگای تایبەتمەند ڕەوانە دەكرێت بۆ ڕوانینی ئەوجۆرە كەیسانە بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عێراق هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوە لە سوورییەکان دەکات
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیێنرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دەم پارتی بەردەوامی بە گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی دەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەنووسی ئەو فەرمانبەرانەی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕنەکردووەتەوە چی لێدێت؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوروپا: بەرپەرچی هەنگاوەکانی ترەمپ دەدەینەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- خەبات دەستپێکرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی خانەنشینانی کەرتی تەندروستی سلێمانی دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسەدە: پابەندین بە سووریایەکی دیموکرات و فرەچەشن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پەتی سێدارە ڕزگار دەکات