بەهۆی تێکەڵکردنی دوو ماددەی پاککەرەوەی ماڵ ئافرەتێک گیانی لەدەستدا
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر، وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی تێکەڵکردنی دوو ماددەی پاککەرەوە بۆ خاوێنکردنەوەی ماڵ، ئافرەتێک لە هەولێر گیانی لەدەستدا و پسپۆڕێکی پزیشكی هۆشداری دەدا.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر ئافرەتێک گیان لەدەستدەدات، دوای پشکنین دەردەکەوتووە، بە هۆی تێکەڵکردنی دوو ماددەی پاککەرەوە بۆ خاوێنکردنەوەی ماڵ هەناسەی وەستاوە و دڵی لە کار کەوتووە. ئەو ئافرەتە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە سەرکەوتوویی چاندنەوەی جگەری بۆ ئەنجامدرا بوو، بەڵام بە هۆی تێکەڵکردنی ماددەکانی پاککەرەوەی ماڵ گیانی لەدەستداوە.
لێدوانی فەرمی: د.سۆران ئەحمەد، پزیشکی پسپۆڕی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئافرەتێکیان هێنایە نەخۆشخانە، هەناسەی وەستا بوو دڵیشی لەکار کەوتبوو، دوای پشکنین دەرکەوت بە هۆی تێکەڵکردنی فاس و موعجیزە بووە (دوو ماددەی کیمیایین بۆ پاککردنەوە بەکاردێن).
بە وتەی د.سۆران ئەحمەد، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، دەیان حاڵەتی هەناسە تەنگی بە هۆی تێکەڵکردن و بەکارهێنانی ماددەکانی پاککەرەوە هێنراون بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری و سێ بۆ چوار حاڵەتی مردن بە هەمان هۆکار هەبووە.
هۆکارە زانراوەکان: پزیشکانی پسپۆڕ دەڵێن، تێکەڵ کردنی ماددەی پاککەرەوە دەبێتە هۆی دروستکردنی چەندین گازی مەترسیدار و بکوژی وەکو گازی کلۆرین، کلۆرۆفۆرم. ئەو گازانە زۆر بە خێرایی وا دەکەن ڕێڕەوی هەناسەت تەسک بکەنەوە و سیەکانت لە کار بکەون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 خولەک لەمەوپێش
نەخۆشییەکی ترسناک لەناو ئاژەڵانی هەولێر بڵاودەبێتەوە
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سۆسیالست و یەکگرتوو و کۆمەڵ دژ بە یەک قسە دەکەن
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کۆڕەک تلیکۆم دڵنیایی بە بەشداربووانی دەدات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مووچە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكی لیژنەی فەتوا: مامەڵەكردن بەدراوی پای و هاوشێوەکانی حەرامە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق دوای 20 ساڵ کار بە زمانی کوردی ناکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کۆنترین پەرستگەکانی عێراق تاوەکو ئێستا فەرامۆشکراوە
21 شوبات
نەهەنگەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن
20 شوبات
- تەندروستی
- 8 خولەک لەمەوپێش
نەخۆشییەکی ترسناک لەناو ئاژەڵانی هەولێر بڵاودەبێتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هەڵمەتێکی خوێن بەخشین بەڕێوەدەچێت
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤایرۆسی تای خوێنبهربوونی گامێش کۆنتڕۆڵ دەکرێت