کۆمپانیای (BP)ـی بەریتانی هەرێمی کوردستانی لە پاڵ 10 وڵاتی یەدەگی نەوت دیاری کردووە
- کوردستان
- 22 شوبات

کۆمپانیای (BP)ـی بەریتانی
ئاڤا نیوز
بە وتەی بەڕێوەبەری پەیمانگەی میدیتێریانە، کۆمپانیای بریتش پێتڕۆلیۆم (BP)ـی بەریتانی، هەرێمی کوردستانی لە پاڵ 10 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار کردووە کە خاوەنی زیاتر لە 810 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگن.
وێنە گەورەکە: عێراق و هەرێمی کوردستان ناوچەی دەوڵەمەندی نەوتن، ساڵی 2010 حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەدەگی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 45 ملیار بەرمیل نەوتە.
لێدوانی فەرمی: بەهرۆز جەعفەر، بەڕێوەبەری پەیمانگەی میدیتێریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی بە ئاڤا میدیای وت، لەگەڵ کۆمپانیای (BP)ـی بەریتانی قسەمان کردووە، ئەوان دەڵێن، 810.4 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگ لە 10 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، یەکێک لەوانە هەرێمی کوردستانە. جگە لەوە هەشت وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گازی سروشتییان هەیە، کۆی یەدەگەکەی، 2819.7 ترلیۆن پێ سێجایە.
بەهرۆز جەعفەر، لەبارەی هاتنەوەی کۆمپانیای (BP) ئەمانەی وت:
- لە عێراق مەترسی هەیە، بە هۆکاری ئەمنی بەندەری فاو دووچاری کێشە بێتەوە، کۆمپانیایەکی کۆریای باشوور نۆژەنیکردوەتەوە و 16 ملیار دۆلاری تێچووە عێراق کردویەتی بە ئەندام لە یەکێتی بەندەرەکانی ئیمارات.
- ئەگەر هەر کێشەیەک بۆ ئەو بەندەری فاو دروست بێت، ئابووری عێراق پەکی دەکەوێت، چونکە داهاتی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت.
- هاتنەوەی (BP) ئاماژەیەکی ڕوونە، عێراق دەیەوێت ڕووگەی هەناردەکردنی وزەی خۆی بەرەو دەریای سپی ناوەڕاست ببات، تاکە ڕێگەش بۆ عێراق بۆری بەندەری جەیهانە لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە.
باکگراوند: ساڵی 2021 کۆمپانیای بریتش پێتڕۆلیۆم (BP)ـی بەریتانی ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە لە عێراق بکشێنەوە بە هۆی ئەو زیانەی کردبوویان، بەڵام سەرەتای ئەمساڵ ئەو کۆمپانیایە بڕیایدا بگەڕێتەوە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە