
زەوی جووتیارانی کورد لە سنووری حەفتەغار لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شەممە کۆنفرانسێکی زانستی بە ناونشینانی (ئێستا و ئایندەی کەرکووک) لە شاری هەولێر دەستپێدەکات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی کارنامەی کۆنفرانسەکە کە لەلایەن زانکۆی سۆران ڕێکخراوە، ئەمڕۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا وتاریان دەبێت، لەوانە د.ئومید سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان و د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگەری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
زانیاریی زیاتر: لەم دوو ڕۆژەدا ژمارەیەک پانێڵ رێکدەخرێن لەبارەی سروشتی دانیشتووان و پێکهاتەکانی کەرکووک لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە، جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق بە کوێ گەیشتووە؟، لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسا نوێیەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی زەوی جووتیارانی کورد و چەند بابەتێکی تری پەیوەست بە کەرکووک و دەوروبەری.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمە لەکاتێکدایە جووتیارانی کەرکووک دوای گرژی و ئاڵۆزییەکەی هەفتەی ڕابردوو، تاوەکو ئەم سێشەممەیە کە دەکاتە 25ی مانگ، مۆڵەتیان داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوەکو ڕێگەیان بدەن زەوییەکانیان بکێڵین و کێشەکان چارەسەر بکەن، دوای ئەو مۆڵەتە ڕاستەوخۆ دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان دەکەنە، تەنانەت ئەگەر خوێنیش بڕژێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پرسەی پاپا فرانسیس ڕەخنە لە جلوبەرگی ترەمپ دەگیرێت
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لەبارەی دووکەڵی کارگەکانی پیرزین دڵنیایی دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دایک و باوکێک دوای 11 مانگ دەزانن کوڕەکەیان کۆچی دوایی کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی پاپا بە بەشداری 170 سەرۆک و 400 هەزار کەس بەخاک سپێردرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە سێ جۆرە ڤاکسینیان لێ دەدرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن لەڕێگەی هەورە بروسکەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت
25 نیسان
خوێندکارێک دوای مردنی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا
25 نیسان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی ئەنەکەسە: ڕوانگەی هاوبەشی کورد خزمەت بە سووریای ناناوەندی دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دایک و باوکێک دوای 11 مانگ دەزانن کوڕەکەیان کۆچی دوایی کردووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ هەشت مانگە قیرتاوکردنی شەقامی شاریا تەواو نەکراوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناڕەزایی هاووڵاتیان ماستەرپلانی شاری هەولێر هەموار دەکرێتەوە