ڕوانگەی سووری: پێنچ داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتوون

شەیری بکە لە:
ڕوانگەی سووری: پێنچ داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتوون

کەمپی هۆل. وێنە - AFP

ئاڤا نیوز

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، پێنج ئەندامی ڕێکخراوی داعش لە کەمپی هۆل لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڵاتوون.

چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی هەردوو ئاماری ساڵی ڕابردووی ئیدارەی کەمپی هۆل و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق نزیکەی 43 هەزار چەکداری پێشوو و ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لەو کەمپە کۆکراوەتەوە کە 15 هەزاریان عێراقین.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: شەوی پێنجشەممە، پێنج کەس لە دانیشتوانی کەمپی هۆل لە باشووری حەسەکە کە خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراق و سووریان، لە کەمپەکە هەڵاتوون.

زانیاریی زیاتر: بەهۆی مەترسی دۆخی ئەمنی، حکومەتی عێراق هەوڵی گەڕاندەوەی خێزانە عێراقییەکان لەو کەمپە دەدات، بەگوێرەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، 12 هەزار و 500 ژن و منداڵی چەکدارانی داعش کە بەڕەگەز عێراقین بۆ وڵات گەڕێنراونەتەوە.

لەو ژمارەیەش 9 هەزار کەسیان خراونەتە ناو بەرنامەی ڕاهێنانی دەروونی و کۆمەڵایتییەوە و تێکەڵ بە کۆمەڵگا دەکرێنەوە. هاوکات 833 خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆل ماون ژمارەیان دەگاتە 15 هەزار کەس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: