جووتیارانی کورد لە سەرگەڕان دوایین وادەی کێڵانی زەوییەکانیان دیاری دەکەن

شەیری بکە لە:
جووتیارانی کورد لە سەرگەڕان دوایین وادەی کێڵانی زەوییەکانیان دیاری دەکەن

جووتیارانی گوندی شەناغە لە سەر زەوییەکانیان. وێنە - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک دوایین وادە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دادەنێن و جەخت لە کێڵانی زەوییەکانیان دەکەنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-02-17، جووتیارانی گوندی شەناغە لە سنووری کەرکووک خەریکی کێڵانی زەوییەکانیان بوون، بەڵام هێزێکی زۆری سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەریان و بە زەبری هێز کارەکەیان پێ ڕاگرتن، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لێدوانی فەرمی: جووتیارانی کورد لە گوندی شەناغە بە ئاڤا میدیایان ڕاگەیاند: تا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو مۆڵەتمان داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوەکو ڕێگەمان بدەن زەوییەکانمان بکێڵین و کێشەکان چارەسەر بکەن، دوای ئەو مۆڵەتە ئێمە ڕاستەوخۆ دەست بە کێڵانی زەوییەکانمان دەکەین، تەنانەت ئەگەر خوێنیش بڕژێت.

زانیاریی زیاتر: ئەو مۆڵەتەی جووتیارانی کورد بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دایانناوە، لە کاتێکدایە کە وەرزی چاندن بەسەر دەچێت و جووتیاران دەیانەوێت زەوییەکانیان بە زووترین کات بکێڵن، تاوەکو بە گەنم و جۆ دایبچێنن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە تا ڕۆژی یەکشەممە 2025-02-23، لیژنەی بەدواداچوون لەسەر پرسەکە کە لەلایەن بەغداوە پێکهێنرابوو، ڕاپۆرتێک لەسەر ئەم پرسە ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆک مەسعود بارزانی لەسەر ڕووداوەکان، پەیامی بۆ بەغدا ناردووە، لە پەیامەکەیدا هاتووە، "ئەم ڕەفتارانەی بەغدا مایەی قبووڵکردن نین، دژی یاسا و دەستوورن و دەبێ کۆتاییان پێ بهێنرێت، هەرچی پێویستیش بێت بۆ پاراستنی مافی یاسایی و دەستووری جووتیارانی کورد، دەیکەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ