لە ڕانیە دوو هاووڵاتی سووری لەسەر دزینی زێر دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
لە ڕانیە دوو هاووڵاتی سووری لەسەر دزینی زێر دەستگیرکران

هەردوو تۆمەتباری دزینی زێڕەکە لە ڕانیە

ئاڤا نیوز

پۆلیسی ڕاپەڕین دوو هاووڵاتی بە ڕەگەز سووری دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە دزینی زێڕ لە ماڵێک لە ڕانیە.

چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتییەڪی دانیشتووی قەزای ڕانیە سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیەی کرد بەمەبەستی تۆمارکردنی سڪاڵا ڪە بە وتەی خۆی ئاڵتوون لە ماڵەکەیدا دزراوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسەکە کرایەوە بۆ گەڕان بە دوای تۆمەتباری سەرەکی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاند: دوو کەسیان لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە دزینی زێڕ لە ماڵێک.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستگیرکراوەکان لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە ناسراونەتەوە، تۆمەتباران بەناوەکانی (ک.خ.) لەدایڪبووی ساڵی 1998ـە لە ڕەگەزی نێرە، هەروەها تۆمەتباری دووەم بە ناوی (م.ن.) لەدایکبووی 1987ـە  لە ڕەگەزی مێیە.

ئەمەش بزانە: هەردوو تۆمەتبار بە ڕەگەز سووریین و دانیشتووی ڕانیەن.

زانیاریی زیاتر: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، هەردوو تۆمەتبار لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پۆلیس دانیان  بە تاوانەکەیان ناوە، هاوکات دەستیش گیرا بەسەر زێڕە دزراوەکە، بە بڕیاری  دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباران ڕاگیراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ