ەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی سادقون باڵی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایدەگەیێنێت ئەوان ڕێگە بە هاتنی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بۆ بەغدا نادەن و ڕێگە بە حکومەتیش نادەن پانگهێشتی بکات.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوە بچێت، بە گوتەی وەزیری دەرەوەی عێراقیش بانگهێشتی تەواوی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکەن، لەنێویشیاندا ئەحمەد شەرع.
لێدوانی فەرمی: عەلی تورکی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی سادقون، لە دیدارێکیدا لەگەڵ میدیای عێراق ڕایگەیاند: قبووڵ ناکەین و ڕێگەش نادەین بە کەسانی وەک جۆلانی و کەسانێک بە نوێنەرایەتی جۆلانی بێت و بەشداری لە لوتکەی عەرەبی بکات. ئێمە وەکو ئەنجوومەنی نوێنەران ڕۆڵمان هەیە و داوا دەکەین و حکومەتی عێراق ناچار دەکەین بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ لایەنی سووری نەکات بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لوتکەی وڵاتانی عەرەبی، کۆبوونەوەی 22 وڵاتی زۆرینە عەرەبی زمانە و ساڵانە لەسەر ئاستی سەرۆککۆمار و پادشای وڵاتان بەڕێوەدەچێت، تێیدا دیارترین ئەو ئاستەنگ و دەرفەتە هاوبەشانەی ڕووبەڕووی ئەو وڵاتانە دەبێتەوە تاوتوێ دەکرێن، بڕیاریشە مانگی ئایاری ئەمساڵ لوتکەکە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر عامر فەیاز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو، "بەرپرسانی عێراق بەنیاز نەبوون ئەحمەد شەرع بانگهێشتی بەغدا بکەن بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی، بەڵام دوای کرانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕوویدا، ناچارن بانگهێشتی بکەن و وەک سەرۆکی نوێی سووریا مامەڵەی لەگەڵدا بکەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تاڵیبان لە لیستی تیرۆر دەردێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا؛ سێ هاووڵاتیی كورد لە مالیزیا دەگەڕێندرێنەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی هەژماری من و پڕۆژەی ڕووناکی دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا بەهۆی خواردنی شاورمەوە دایک و باوکێک گیان لەدەست دەدەن
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قەتەر سوودانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
پایتەختی نوێی ئیداری عێراق بەکوێ گەیشت؟