
لۆگۆی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم
ئاڤا نیوز
لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق بەدواداچوون بۆ کێشەی ڕاگرتنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆڕەک تێلیکۆم لە عێراق دەکات، کە بە بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ماوەی دوو ڕۆژە ڕاگیراوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بەبیانووی نەدانەوەی قەرز لەلایەن کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆمەوە بە ڕێگەی جیاواز فشار دەخاتە سەر هێڵەکانی و خزمەتگوزارییەکانی ڕادەگرێت. لە دوایین پێشهاتیشدا کۆڕەک تێلیکۆم بڕینی ئینتەرنێت لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و وەزارەتی پەیوەندییەکان بە ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرامبەر بە ملیۆنان بەکارهێنەرانی تۆڕەکە بە پێشهاتێکی مەترسیدار و پێشێلکردنی گرێبەستەکان دادەنێت.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم قەبۆ، جێگری سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لەپەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت، "فشاریان لەدەستەکە کردووە کە ئەو بڕیارەی دەریکردووە لە بەرژەوەندی خەڵکدا نییە ملیۆنان کەس زەرەرمەند دەبن، لە چەند ڕۆژی داهاتوو سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک دەکەین لەنێوان دەستەی ڕاگەیاندن و کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم بۆ ئەوەی لەسەر بنەمایەکی هاوبەش بگەنە ڕێککەوتن و ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێنەوە."
باکگراوند: ڕۆژی سێشەممە 2025-02-18، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، داوای لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق کرد دەستبەجێ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەسەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ببڕدرێت وەک ڕێکارێکی سزایی لە بەرامبەر کۆمپانیای ناوبراو، لەماوەی ڕابردووشدا پەیوەندی ئەو هێڵەی لەگەڵ هێڵەکانی دیکە ڕاگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
مەترسی دیپۆرتكردنەوەی هەزاران پەنابەری كورد لە بەریتانیا هەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سوودانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتن
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
مەترسی دیپۆرتكردنەوەی هەزاران پەنابەری كورد لە بەریتانیا هەیە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەكەی پرسە ئەمنییەكان تاوتوێ دەكەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری پێشمەرگە لەڕۆژانی جەژن سەنگەرەكانی بەرگری بەسەردەكاتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە