
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە هەفتەی داهاتوودا شاندی باڵای یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردن لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەم مەبەستەش تاوەکو ئێستا لەسەر ئاستی باڵا دووجار کۆبوونەتەوە و لەسەر ئاستی تەکنیکیش شاندی هەردوولا چەندین جار کۆبوونەتەوە.
لێدوانی فەمی: چیا هەرکی، جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە هەفتەی داهاتوودا شاندی باڵای یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە، تا ئێستاش جگە لە پۆستەکان زۆر شتی دیکە ماوە قسەی لەسەر بکرێت، هەر بۆیە دانوستاندنەکان لە نێوان هەردوو حزب بەردەوامە، مەرجیش نییە بە یەک کۆبوونەوەی ئاستی باڵایی پارتی و یەکێتی هەموو شتێک یەکلا ببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی پارتی لە پانێڵێکدا گوتی: لەگەڵ یەکێتی گەیشتووینەتە ئەنجامی زۆر باش لەبارەی بەرنامەی حکومەت و ڕێککەوتنێکمان کردووە بەڕێژەی 90% لەبارەی کێشەکانی حکومڕانی و لەیەکتر تێدەگەین، بەڵام تاوەکو ئێستا نەچووینەتە سەر بابەتی چۆن سەرۆکایەتی و پۆستەکان دابەش دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێکدا 975 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەهەنگەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە لە 10 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە
19 شوبات
ئاڤا ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی کاتی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات
19 شوبات
لە وەزارەتی داد دوو هەزار و 500 فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
19 شوبات
مێتا لایڤەکانی فەیسبووک دەسڕێتەوە
19 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری شارەوانی: 240 هەزار فەرمانبەر فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی داوای گرنگیدانی زیاتر بە زمانی کوردی دەکات
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەلی حەمەساڵح دەردەچێت
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕانیە دوو هاووڵاتی سووری لەسەر دزینی زێر دەستگیرکران