لیژنەی دارایی پەرلەمان گرفتی كەمی سیولە لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی تاوتوێ دەكات
- بزنس
- 19 شوبات

پارە - پەرلەمانی عێراق / گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیێنێت، لیژنەكەیان لەگەڵ هەریەك لە پارێزگاری بانكی ناوەندی، بەڕێوەبەری ژمێریاریی وەزارەتی دارایی و بەڕێوبەری گشتیی دیوانی چاودێری دارایی عێراق كۆبوونەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی چەند پرسێکی دارایی.
وێنە گەورەكە: دوای كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتی دارایی و دراو، ئەمڕۆش 19-2-2025، لیژنەكە لەگەڵ بەڕێوەبەری ژمێریاریی وەزارەتی دارایی و بەڕێوبەری گشتیی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ تاوتوێكردنی هەمان پرس كۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكان پرسی سزادانی بانكە عێراقییەكان، گرفتی كەمی سیولە، فرۆشتنی دۆلار لە سەكۆكان و لەبەرچاوگرتنی شەفافیەت لە فرۆشتنی، كێشەی زیادكردنی باج لەسەر كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بە سیاسەتی دارایی و دراو، باس كراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێچەوانەی ئەو هەواڵەی لە بەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوكراوەتەوە كە گوایە لیژنەكە یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاودێری دارایی و ژمێریاریی عێراق تاوتوێ دەكات، جەمال كۆچەر ئەو دەنگۆیەی ڕەت كردەوە و لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، پێشتر لیژنەكەیان میوانداریی وەزیری دارایی عێراقی بۆ ئەو بابەتە كردووە و لێكۆڵینەوە لە داتا و زانیارییەكان كراوە، ئێمە ئێستا لە ساڵی دارایی 2024 نەماوین و لە ساڵی دارایی 2025ـین و ئەو پرسە لەڕووی سیاسەتی داراییەوە كۆتایی هاتووە، تەنیا ئەگەر لیژنەی دانووستانكاری هەرێمی كوردستان ئالیەتێكی نوێ بدۆزێتەوە تا بەشێوەیەكی دیكەی ڕێككەوتن چارەسەری بكات.
لەلایەكی دیكەوە: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان دووپاتی کردەوە کە ئێستا هیچ سزایەک لەسەر هیچ دامەزراوەیەکی دارایی یان بانکی عێراقی نییە، گرفتی سیولەش بۆ مووچەی مانگی شووبات بەمجۆرە نییە كە بەشێك لە میدیاكان وەك كێشەیەكی گەورە نیشانیان داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەکردنی لیستی مووچە تەواو بوو، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من و بانکی TBI ڕێککەوتن لەسەر دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارە