دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی تایبەت بە زمانی کوردیی ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی تایبەت بە زمانی کوردیی ڕەتدەکاتەوە

دادگای فیدڕاڵی عێراق

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە زمانی کوردی ڕەتکردەوە، کە سکاڵاکار داوایکردبوو هەموو ژمارەیەکی ڕۆژنامەی فەرمی (ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق) بە زمانی کوردیش دەربچێت.

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ماددەی 4ـی دەستوور زمانی کوردی و عەرەبی، زمانی فەرمیین لە عێراق و دەبێت هەموو دامەزراوەکان نووسراوەکانیان بە هەردوو زمانەکە بڵاوبکەنەوە، بەڵام تائێستا ئەو ماددە دەستوورییە وەک پێویست جێبەجێنەکراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک بەناوی خالید مستەفا کۆبووەوە کە دژی خالید شوانی، وەزیری داد تۆماریکردبوو، دادگا سکاڵاکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو بابەتە لە تایبەتمەندی دادگای فیدڕاڵی نییە.

زانیاریی زیاتر: ئەو هاووڵاتییە لە سکاڵاکەیدا داوایکردبوو فەرامۆشکردنی زمانی کوردی لە دەرچوونی ڕۆژنامەی فەرمی وەقائیعی عێراق، بە نادەستووری لە قەڵەم بدرێت و لەمەودوا هەموو ژمارەیەکی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق بە زمانی کوردیش دەربکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ