عێراق پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ڕووسیا دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ڕووسیا دەکات

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی ئەمریکا و ڕووسیا لە سعوودیە. وێنە - AA

 

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ ئەو لێکنزیکبوونەوەی ئەمریکا و ڕووسیا دەربڕی، دوای ئەوەی یەکەم کۆبوونەوەیان سەبارەت بە جەنگی ئۆکراینا لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە کرد.

وێنە گەورەکە: یەکەم گەڕی کۆبوونەوەکانی ئەمریکا و ڕووسیا سەبارەت بە جەنگی ئۆکراینا ،لەوەتەی ئەو شەڕە لە مانگی 2ی ساڵی 2022ـەوە دەستیپێکردوو، لە سعوودیە بەڕێوەچوو. حکومەتی عێراقیش پشتیوانی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە ڕاگەیاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پێشوازی لە میوانداریکردنی گفتوگۆی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لەلایەن سعوودیەوە دەکەین، هەنگاوێکی گرنگە بۆ باشترکردنی ئاسایش و ئاشتی لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانیشدا. ئەم گفتوگۆیانە گرنگن لە بەرزکردنەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بە ئامانجی گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا بە تایبەتی بۆ ئەو ئاستەنگە هاوبەشانەی کە ڕووبەڕووی وڵاتانی عەرەبی بووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 2025-02-19، شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و شاندی ڕووسیا کە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەرۆکایەتیی دەکرد لە سعوودیە، سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا کۆبوونەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: