مێتا هۆشداریی لە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەدات

شەیری بکە لە:
مێتا هۆشداریی لە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەدات

کۆمپانیا مێتا

ئاڤا نیوز

 

شۆڕشی زیرەکی دەستکرد سەرجەم پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی گرتووەتەوە، تا دێت بژاردەی زیاتر بۆ بەکارهێنەرانی فەراهەم دەکرێت، لە دوایین گۆڕانکاریشدا لەو بارەیەوە کۆمپانیای مێتا هۆشداریی دەداتە بەکارهێنەرانی و دەڵێت، گرووپێک زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ فێڵکردن لە خەڵکی.

 

وێنە گەورەکە: زیرەکی دەستکرد زۆر بەخێرایی گەشە دەکات، ئەم زانستە سەرەڕای ئەوەی سوودی زۆرە بەڵام مەترسیشی هەیە بەتایبەت بۆ وڵاتە دواکەوتووەکان، کۆمپانیا زەبەلاحەکان زۆر بەچڕی کار لەسەر ئەم زانستە دەکەن و ملیارەها دۆلاریان بۆ تەرخانکردوە و مێتا لەو بارەیەوە هۆشداریی دەداتە بەکارهێنەرانی.

 

لێدوانی فەرمی: دەیڤید ئەگرانۆڤیچ، بەرپرسی هەڕەشە جیهانییەکانی مێتا ڕایگەیاند: گرووپێکی وڵاتی کەمبۆدیا  زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنن و دەنگ و شێوەیان ساختەیە، پەیوەندی لەگەڵ خەڵکی دروست دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پارە و زانیارییە کەسییەکان ئەوانیش متمانەیان پێدەکەن.

 

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەفتەی داهاتوو، ئیلۆن ماسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی زیرەکترین زیرەکی دەستکرد  بە ناوی 'Grok 3 AI'  بۆ بەکارهێنەران دەستەبەر دەکات و وەک ماسک دەڵێت، دەبێتە زیرەکترین زیرەکی دەستکرد لەسەر زەوی.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: