شەپۆلێکی چڕی بارانبارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:

شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا

ئاڤا نیوز

ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ڕۆژی هەینی کاریگەرییکەی چڕتر دەبێتەوە. لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

وێنە گەورەکە: لەمڕۆوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە لەژێر کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و  شەپۆلێکی ساردی بەرزە پاڵەپەستۆی جەمسەری باکووردایە. هاوکات بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش زیاتر دابەزێت.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات حەوتی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند:

- لەمڕۆوە کاریگەری شەپۆلێکی دەریای سپی ناوەڕاست و جەمسەری باکوور دەگرێتەوە و لە سەرتاسەری هەرێمی کورستان بارانبارین دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

- بەو هۆیەوە، نزمترین ئاستی پلەكانی گەرما لە تەواوی وەرزی زستانی ئەمساڵ تۆماردەكرێت.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕواندەكرێت لە ڕۆژی شەممەی داهاتوەوە، لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر و بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممەش لە هەردوو سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆك بەفر  ببارێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ