
ڤیزەی ئیمارات
ئاڤا نیوز
لە ناوەڕاستی مانگی هەشتی ساڵی 2024ەوە وڵاتی ئیمارات ڤیزا بە هاوڵاتیانی سینگڵی كوردستان و عێراق نادات، ئەوانەشی كاری بازرگانی دەكەن كێشەیان بۆ دروست بووە.
چیرۆکی سەرەکی: وڵاتی ئیمارات نزیکەی شەش مانگ دەبێت، بڕیارێکی دەرکردووە کە ڤیزا بە هاوڵاتیانی سینگڵی كوردستان و عێراق نەدرێت، بازرگانان بڕیارەکە بۆ چەند هۆکارێک دەگەرێننەوە، بەڵام حكومەتی ئیمارات هیچ ڕوونكردنەوەیەكی فەرمی بە ئۆفیسەكانی فرۆشتنی ڤیزا لە هەرێمی كوردستان و عێراق نەداوە.
لێدوانە فەرمییەکان:
- سەعد قادر، یەکێک لەو کەسانەی کە کاری بازرگانی لە دوبەی دەکات، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "کێشەکە پەیوەندی بە كارتی بانكی و جیاوازی نرخی دۆلار بۆ گەشتیار و هاووڵاتیانی ناوخۆی عێراق هەیە كە ماوەیەك دەچوون بۆ ئیمارات و دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانک لە فڕۆكەخانە وەردەگرت و دواتر لە ئیمارات ڕایاندەكێشا كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دیناربوو، ئێستا ئیمارات ڤیزا تەنیا بە خانەوادەكان دەدات"
- ئیسماعیل محەممەد، خاوەنی نووسینگەی دابینكردنی ڤیزایە لە هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نوێترین بڕیار كە ئێستا دراوە سەبارەت بە پێدانی ڤیزا، پیاو دەبێت تەمەنی 43 ساڵ بێت و ژنیش لە سەرووی 18 ساڵ بێت، ئەو کاتە دەتوانن ڤیزا وەربگرن و بە تەنیا سەفەر بكەن.
- مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێشتر كێشەكەمان گەیاندووەتە كونسڵخانەی ئیمارات لە هەولێر و لەبارەی گرفتەكە گفتوگۆمان لەگەڵیان کردووە، هەفتەی داهاتووش چاوپێکەوتمان هەیە لەگەڵ کونسڵی ئیمارات لە هەولێر کە چەند پێشنیازێکمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، یەکێک لەو پێشنیارانە ئەوەیە هەر بازرگان و خاوەنکارێک ئەگەر دەیەوێت ڤیزا وەربگرێت، ئێمە لە ژووری بازرگانی بە فەرمی پشتگیری بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی بە ئاسانی ڤیزەکەی بۆ بگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە گەرمیان ڕاهێنەرێكی تۆپی پێ بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر سێ یاریزان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگرییەکانی سوپا گەنجانی سەرگەڕانی ناچارکردووە بەرەو شار کۆچ بکەن