وەزارەتی دادی عێراق پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵی هاووڵاتییان لە ڕۆژنامەی وەقائع بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دادی عێراق پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵی هاووڵاتییان لە ڕۆژنامەی وەقائع بڵاودەکاتەوە

ڕۆژنامەی "وەقائیع"

ئاڤا نیوز

 

هەر سێ یاسای لێبوردنی گشتیی و باری کەسیی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان لەڕۆژنامەی "وەقائیع" بەفەرمی بڵاوکرایەوە، بەمەش هەرسێ یاساکە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی:  دوای ئەوەی دادگەی فیدڕاڵی بڕیاریدا فەرمانە سالارییەکەی هەڵبوەشێنێتەوە سەبارەت بەڕاگرتنی کارکردن بەم سێ یاسایە و سکاڵاکانیشی دژی یاسای گەڕانەوەی موڵک و باری کەسی و لێبوردنی گشتیی ڕەتکردەوە، سەرۆککۆماری عێراق، رۆژی 13-2-2025 هەر سێ یاسای 'لێبووردنی گشتیی، باری کەسیی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان'ـی پەسند کرد.

 

لێدوانی فەرمی: هەیفا شوکر مەحمود، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 18-2-2025 وەزارەتی دادی عێراق  بەفەرمی دەقی هەرسێ یاسای 'لێبووردنی گشتیی، باری کەسیی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان' لە ڕۆژنامەی وەقائع بڵاوکردەوە، بەمەش لە 21-1-2025 ـەوە  هەر سێ یاساکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

- جگە لەو سێ یاسایە دەقی هەمواری یاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 لە ڕۆژنامەکە بڵاوکرایەوە، تاوەکو حکومەت دەستکراوەبێت بۆ جێبەجێکردنی. 

 

بۆچی گرنگە: ئەوەی گرنگە بۆ کورد گەڕانەوەی خاوەندارێتی زەوی و زاری هاووڵاتییانی کوردە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کەرکووک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ