بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەستووری کاتیی سووریا ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەستووری کاتیی سووریا ڕەتدەکاتەوە

لۆگۆی ئیدارەی خۆسەر

ئاڤا نیوز

بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر ڕاگەیاندنی دەستووری کاتیی سووریا ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت: دەستووری نوێی سووریا، جیاوازی لەگەڵ دەستووری ڕژێمی بەعس نییە.

وێنە گەورەکە: دوای 11 ڕۆژ لیژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریا بە نووسینەوەی دەستووری کاتی کۆتایی بە کارەکانی هێنا و دەستوورەکەش بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریاوە پەسەند کرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی دەستووری نوێی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:

- دەستووری نوێی سووریا خزمەت بە بەرژەوەندیی پێکهاتەکانی وڵاتەکە ناکەن.

-دەستووری نوێی سووریا، جیاوازی لەگەڵ دەستووری ڕژێمی بەعس نییە.

-دەستوور نوێ دەسەڵاتی تاکلایەنە بەرەوپێش دەبات و بەگوێرەی خواستی پێکهاتەکانی سووریا بونیاد نەنراوە.

-دەستوورەکە نکۆڵی لە ناسنامەی کورد، سریانی، ئاشووری و عەرەب دەکات.

-هەموو گەلانی سووریا بە ڕووخانی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس دڵخۆش بوون، بەڵام ڕاگەیاندنی ئەم دەستوورە هەموو خواستەکانی گەلی سووریای بۆ دیموکراسی، ماف و یەکسانی تێکداوە.

-بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێکانی سووریا و هێنانەکایەی سووریایەکی نوێ، دەبێت دەستوورێک ڕابگەیێنرێت کە هەموو ڕەنگ و پێکهاتەکانی سووریا تێیدا بەشداربن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ده‌ستووری نوێی سووریا له‌ 53 مادده‌ پێکهاتووە، لە ماددەی یەکەمدا جەخت دەکاتەوە لەوەی كۆماری عه‌ره‌بی سووریا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، خاوه‌ن سه‌روه‌ری، یه‌كپارچه‌ی جوگرافی و سیاسییه‌، وڵاتەکە دابه‌ش نابێت و ده‌ست له‌ به‌شێكی هەڵناگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: