لە سلێمانی شانۆیی پردێک لە شووشە نمایشدەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان بە هاوکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی، میوانداری لە شانۆی پردێك لە شوشەی کرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم گرووپە شانۆییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوون و پێشتریش چالاکییەکانیان لە فیستیڤاڵی شانۆی سەقز نمایشکراوە، هاوکات خەڵاتی باشترین ئەكتەر دراوە بە (نارین جەلیلی) کە یەکێکە لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی شانۆیییکە.

لێدوانی فەرمی: داریوش ڕەفعەتی، دەرهێنەری شانۆییەکە بە ئاڤا میدیای گوت: شانۆیی پردێك لە شووشە، باسی ئەو کێشە و گرفتانە دەکات کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە بە هۆی کۆمەڵگەی پیاو سالارییەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ